بانكی ناوەندی دەروازەكانی فراونتر دەكات بۆ فرۆشتنی دۆلاری كاش بە گەشتیاران

ئابوری
  • 29-01-2023, 16:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێنمایی دەركرد بۆ فراونكردنی دەروازەكانی بۆ فرۆشتنی دۆلاری كاش بە گەشتیاران .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە ؛ بانكە حكومییەكان (رافیدەین - رەشید - بانكی بازرگانی عێراق (TBI ئاڕاستەیان كردووە بۆ فراوانكردنی شوێنەكانی فرۆشتنی دۆلاری كاش بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی وڵات (بەغدا - بەسڕە - نەجەف - هەولێر - سلێمانی).
    هەروەها بانكەكە ڕێنمایی كردووە كە وەرگرتنی داواكارییەكان لە بەیانیان و ئێواراندا بێت بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیاران لەخۆبگرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە كە فرۆشتنی دۆلاری كاش گەشتیاران دەگرێتەوە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە وشكانییەكانەوە لە ڕێگەی ئەو شوێنانەی فرۆشتنەوە كە لە بانكەكاندا دیاریكراون، دوای پێشكەشكردنی مەرجەكان بۆ گەشتكردن (ڤیزا یان دەرچوونی ئۆتۆمبێل).