زیاد جەنابی وەك سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان هەڵبژێردرا

سیاسی
  • 29-01-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی پەرلەمانتار زیاد جەنابی وەك سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە ئامادەبوونی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، نوێنەر زیاد جەنابی بە سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عالیە نسەیف پەرلەمانتاروەك جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەكە هەڵبژێردرا، پەرلەمانتار كەریم شكور وەك جێگری دووەم هەڵبژێردرا.