دادگەی لێكۆڵینەوەی كەرخی سێیەم فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەركرد

سیاسی
  • 29-01-2023, 16:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای لێكۆڵینەوەی سێهەمی كەرخ بڕیاری بانگهێشتكردنی بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد دەركرد.
     دادگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كە بە پشتبەستن بەو سكاڵایەی دادگای باڵای فیدراڵی لە دژی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد پێشكەش كراوە، دادگای سێیەمی لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی ئەوەی كە ناوی لەسەرەوە هاتووە بەپێی مادەی (229) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969، وەك هەمواركراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمەش بەهۆی پێشێلكردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دەستوەردانی لە كارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی و سەرپێچیكردنی لێی و پێشێلكردنی پیرۆزی بڕیارەكانی بەپێچەوانەی دەستور و یاساوە هات، دوای ئەوەی دوایین ژمارەی بڕیاری خۆی (170 / فیدراڵی / 2022) لە 25/1/2023 دەركرد.