بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان ئەنجامدا بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆكەكەی.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی یەكەمیان موحسین مەندەلاوی و دووەمیان شاخوان عەبدوڵڵا ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەندامانی ئاسایش و لیژنەی بەرگری لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی.