بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی دەستپێكردنی چەند هەڵمەتێكی بۆ كوتانی منداڵان لە نەخۆشییەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەڵمەتەكان سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتەكە سەیف ئەلبەدر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەرنامەی كوتان یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی كارە حكومییەكانی وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە چەندین هەڵمەتی دەستپێكردووە (لە ماڵ بۆ ماڵ) بۆ دووپاتكردنەوەی وەرگرتنی كوتان بۆ منداڵان، نەك تەنها سەبارەت بە ئیفلیجی منداڵان، بەڵكو نەخۆشیەكانی تریش، جا سورێژە بێت یان نەخۆشیەكانی تر.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێژەی ڕووماڵكردن زۆر باشتر بووە، بەڵام هێشتا كاردەكەین بۆ داپۆشینی بەشێك لەو بۆشایانەی كە لە هەندێك ناوچەی دوورەدەست لە پارێزگاكانی عێراقدا هەن.