تەندروستی دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 50 تۆن دەرمانی قاچاخ لە سێ پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 29-01-2023, 14:23
  • +A -A

    بەغداد -    INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 50 تۆن دەرمانی قاچاخی لە بەغدا و دیالە و نەینەوا ڕاگەیاند.
    لە ربەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی بۆ بەدواداچوون بۆ دەرمانخانە تایبەتەكان و دەرمانەكان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان، بەشی پشكنین فەرمانگەلە وەزارەت ڕایدەگەیەنێت :  تیمێكی هاوبەش لە بەشی پشكنینی دامەزراوە تەندروستییە ئەهلیەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە و بەرێوەبەرایەتی دژە تاوانی ڕێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پاڵپشتی زانیاری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداوە دەكرێن.
    ڕوونیشیكردەوە : ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك دەرمانخانە و دەرمانخانەی بێ مۆڵەت لە بەغدا و دیالە و نەینەوا كە بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و ساختەیان تێدابوو كە بە زیاتر لە 50 تۆن مەزەندە دەكرێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتە بنەڕەتییەكان و جگە لە داخستنی زۆرێك لە دەرمانخانە ساختەكان لەو پارێزگایانە و ڕەوانەكردنی 17 تۆمەتبار بۆ دەسەڵاتی دادوەری ئەوانەی بەرپرسی ئەو دەرمانخانانەن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تیمەكانی پشكنینی وەزارەت بەردەوامن لە بەدواداچوون و چاودێریكردنی بازاڕی دەرمانی ناوخۆیی و دامودەزگاكانی كەرتی تەندروستی تایبەت بەمەبەستی دابینكردنی دەرمانی سەلامەت و كاریگەر و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات.