دەزگای هەواڵگری: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لە كەركوك 5 تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 29-01-2023, 14:04
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی 5 تیرۆریستی لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
    ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە  : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ بەدواداچوونی توخمە تیرۆریستییەكان، هەروەها بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ تیرۆریستانی دەستگیركراو و فەرمانی دەستگیركردن كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرچووە، هەوڵەكان بووەتە هۆی دەستگیركردنی 5 تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای كەركوك، یەكێكیان بەناو دیوان حسبە و دیوان ئەلعەسكەری داعشی تیرۆریستی بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە یەكێكیان لەڕێگەی دابینكردنی خۆراك و جلوبەرگ و سیخوڕی ناوچەكان و پێدانی زانیاری بۆ تیرۆریستان پاڵپشتی كردووە.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بەو كەسانە گیراوەتەبەر كە دەستگیركراون.