بەغدا - INA- حەسەن ئەلفەواز
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازیڵ و وەزیری بازرگانی ئەسیر غریری، پێشانگای وزەی عێراقیان كردەوە، بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەمڕۆ وەزیری كارەبا، زیاد عەلی فازیڵ و بازرگانی، ئەسیر غریری، پێشانگای وزەی عێراقی كردەوە بە بەشداری 46 كۆمپانیا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەیەك كۆمپانیای عەرەبی بەشداری پێشانگاكەیان كردووە.