دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باكووری سەڵاحەدین

ئەمنی
  • 29-01-2023, 13:23
  • +A -A

    بەغداد-   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باكووری سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە باكووری پارێزگاكە دەستپێكردووە.
    ڕوونیشیكردەوە : ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە پشكنینی ئەو دوورگانەی كە كەوتوونەتە سەر ڕووباری دیجلە و چیای مەكحول لە گوندی ئەلمەسحكەوە تا دەگاتە ناوچەی ئەلفەتحە، ئاماژەی بەوەشكرد ئۆپەراسیۆنەكە لیوای 51 و  هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین لە هێزەكانی حەشدی شەعبی بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد:  ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە ئاسایش و پشكنینی ناوچەكانی ناو كەرتی بەرپرسیارێتی و بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچوونی پاشماوەی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشە.