ئاگر لە كۆگایەكی بازرگانی هەولێر كەوتەوە

ناوخۆ
  • 29-01-2023, 13:23
  • +A -A

    هەولێر - INA-  ئیڤان فایق
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگر لە كۆگایەكی بازرگانی لە پارێزگای هەولێر كەوتەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئاگر لە كۆگایەكی كەرەستەی پلاستیكی و كەرەستەی بیناسازی لە دوكانەكانی شاری هەولێر كەوتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمەكانی بەرگری شارستانی شوێنی ڕووداوەكەیان گەمارۆداوە و دەستیانكردووە بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە.
    جێگای ئاماژەكردنە شوێنی ئاگركەوتنەكە لەگەڕەكی خانەقای شاری هەولێرە،كە بە (مەیدانی پایسكیلان) ناسراوە و زۆربەی دوكانەكانی گڕیان گرتووە و تووشی زیان بوونە بەهۆی ئەم ئاگرەوە،كەل و پەلی پاسكیل و پاسكیلەكانەكانی نێو دوكانەكانە،كەزۆربەیان پایسكیلی نوێیە،تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش زیانەكانی ئەم ئاگر كەوتنەوە نەزاندراوە.