وەزیری كار: پێدانی مووچەی خانەنشینانی كرێكاران گەرەنتییە بۆ مانگی شوبات

ناوخۆ
  • 29-01-2023, 13:20
  • +A -A

     بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی  رایگەیاند: دەستپێكردنی مووچەی كرێكارانی خانەنشینكراو گەرەنتیە بۆ مانگی شوباتی 2023.
    وە وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە كە : ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دەستپێكردنی مووچەی كرێكارانی خانەنشینكراو گەرەنتیە بۆ مانگی شوباتی 2023.
    هاوكات بەڕێوبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، خلوود حەیران فینجان، ڕوونیكردەوە : بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە بەڕێوەبەرایەتییەكە سەرجەم ڕێكارەكانی پەیوەست پێدانی مووچەی كرێكارانی خانەنشینكراو تەواو كراوە لە بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر یازدە،لەگەڵ بەردەوامی بەخشینەكە بە پەنجا هەزار دینار مانگانە، تا ئەوكاتەی یاساكە پەسەند دەكرێت