بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 164 هەزار دینارە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 163 هەزار و 500 دینارە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.