بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی ڕەتیكردەوە ڕێگری لە فرۆشتنی پارەی نەختینەیی یان سنوورداركردنی پارەی نەختینە بە هاووڵاتیان بكات ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تۆماركردنی ئەلیكترۆنی دڵنیای دەدات لەوەی پێویستی هاووڵاتی بە دۆلار دابین دەكرێت.
لە بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : تۆماركردنی ئەلیكترۆنی دڵنیای دەدات لەوەی كە پێویستی هاووڵاتی بە دۆلار دابین دەكرێت و ڕێگری دەكات لە دووبارەكردنەوەی فرۆشتنی بە هەمان كەس و ڕەتیدەكاتەوە ڕێگریكردن یان سنوورداركردنی فرۆشتنی نەختینە بۆ هاووڵاتیان.
ڕوونیشی كردەوە : ئەم ڕێكارە دەرفەتێكە بۆ هاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ مەبەستی شەرعی بەبێ سنوورداركردن.
لە بەیاننامەكەیدا داوای لە هەموو میدیاكان و ڕای گشتی كردووە پشت بە فەرمانگەی ڕاگەیاندن ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە چالاكییەكان و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق.