سەرۆك وەزیران بڕیاردا حەسەن نیعمەیاسری وەك ڕاوێژكاری خۆی بۆ كاروباری دەستووری دەستنیشان بكات

سیاسی
  • 29-01-2023, 11:34
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا حەسەن نیعمە یاسری وەك ڕاوێژكاری خۆی بۆ كاروباری دەستووری ڕاسپارد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا حەسەن نیعمە یاسری وەك ڕاوێژكاری خۆی بۆ كاروباری دەستووری ڕاسپێرێت و ئاماژەی بەوەشكرد كە یاسری ئەركەكانی كاركردنی بە ئەنجامدانی كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆكایەتییەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان دەستپێدەكات و هەروەها گفتوگۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی كێشانی وێنای نەخشەڕێگایەك بۆ ئەنجامدانی هەمواركردنە دەستوورییە پێویستەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم هەنگاوە وەك پابەندبوونێك لەلایەن حكومەتەوە هات بۆ جێبەجێكردنی بەشێك لە ناوەڕۆكی مەنهەجی وەزاری كە لە 27-2022 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، هەروەها بەپێی ڕێككەوتنی كوتلە سیاسییەكان لەسەر پێویستی هەمواركردنەوەی دەستوور بۆ ئەوەی ڕێكبكەون و دوور بكەونەوە لە دووبارەبوونەوەی بنبەستە سیاسییەكان كە لە قۆناغە جیاوازەكاندا ڕوویانداوە، بەتایبەتی لە قۆناغی كۆتاییدا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەم ڕێكارە لە پێناوی حكومەتدا دێت بۆ گەیشتن بە نەرمی پێویست لە جومگەكانی دەوڵەتدا، بە پێی بڕیارەكانی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی و هەڵوێستەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بریتی بوو لە داوای دەستووری و هەمواركردنەوەكان، جگە لەوەی كە ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی پشتیوانی حكومەت دەكات بۆ ڕای گشتی لە عێراق سەبارەت بە پێویستی ڕاستەقینەی ئەنجامدانی ئەو دەستكاریانە.