بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیكردن و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكانی لە باشووری وڵات ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە سەرپەرشتیی خودی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ و بە بەدواداچوونی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی و بە هەماهەنگی و بەشداری لەگەڵ شانەی هەواڵگری سقور و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سنوورەكان، ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و چالاكانە لە باشووری عێراق جێبەجێكرد، كە لە ئەنجامدا دەست بەسەر تۆڕی بازرگانیكردن و قاچاخچێتی ماددەهۆشبەركان گیرا، كە پێكهاتووە لە (5) تۆمەتبار كە (2)یان هاووڵاتی بیانی بوون، و 3 تۆمەتبار بە ڕەگەزنامەی عێراقی، دوای ئەوەی چاودێری كراون و بۆسەی دادگا دانراون بەپێی بڕیارە دادوەرییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە: 34 كیلۆگرام لەو ماددە هۆشبەرە (ئەفیون) كە وویستبوویان بیهێنە ناو وڵات دەستیان بەسەرگیرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هەر كە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە بنەڕەتییەكان تەواو بوون، وردەكارییەكانی دیكەی دۆسیەكە ڕادەگەیەنرێن.