بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعەرەجی"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتی کردەوە کە عێراق خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی هاوسەنگ دەکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە،ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ " قاسم ئەعەرەجی " لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "ناسر بوریتا " وەزیری دەرەوەی مەغریب و وەفدی یاوەری کرد.
لەناوەرۆکی بەیاننامەکەدا هاتووە" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی مەغریب و وەفدی یاوەری کردووە،هەروەها جەختی لەسەر "قووڵایی پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووەتەوە، و ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب بەڵگەیە لەسەر بەهێزی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و مەغریب، هەروەها هاوکاری بنیاتنەر لە بوارەکانی ئاسایش و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبارەی نەهێشتنی تیرۆر و بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.
هەروەها ستایشی ئەزموونی پێشەنگانەی وڵاتی مەغریبی کرد لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا.
بەپێی بەیاننامەکە "ئەعەرەجی" ڕاشیگەیاند"حکومەتی سەرۆک وەزیران "محمد شەیاع سودانی" بە کۆی دەنگی سەرجەم کوتلە سیاسییەکان پێکهێنراوە ،کە ئەمە بەرنامەیەکی حکومی ئومێد بەخشە، و هەمووان دەیانەوێت ئەرکەکانی حکومەت سەرکەوتوو بن، بۆ پێشخستنی کارەکانی وڵات.
هەروەک پەرۆشی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوسەنگەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە دەربڕی ، بە شێوەیەک کە سیاسەتی گفتوگۆ، ڕێزگرتن بێت لە سەروەری دەوڵەتان.
لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی مەغریب رایگەیاند "ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی عێراق و مەغریب دەبنەوە هاوبەشن، هەروەها ئەزموونی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گەورە و سەرکەوتووە، هەروەها دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ پاڵپشتی برایانەی مەغریب بۆ عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا.