بەغداد/ INA
ئه مڕۆ شەممه ، وەزارەتی دەڕەوه ،هێرشی داگیرکەڕی ئیسرائیلی بۆ سەڕ شار و ئۆردوگای "جنین" لەدەوڵەتی فەلەستین مەحکووم کرد.
لەوبارویەوە "ئەحمەد سەحاف "وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، ڕایگەیاندووە"وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی داگیرکەری رژێمی زایۆنی بۆ سەر شار و ئۆردوگای "جەنین" لە دەوڵەتی فەلەستین ئیدانە دەکات،کە لە ئەنجامدا چەندین شەهید و برینداری لە هاووڵاتی فەلەستینی لێکەوتەوە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشدەکات " کە وەزارەت هاودەنگی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ خەڵکی قودسی پیرۆز دووپاتدەکاتەوە، داواش دەکەین کە ئەو هێرشە دوژمنکارانەیە کۆتایی پێبهێنرێت. درێژەی بەیاننامەکەی سەحافدا هاتوە : ئێمە هەڵوێستی پتەو و نەگۆری خۆمان سەبارەت بە دۆزی گەلی فەلەستین دووپات دەکەینەوە، کە پرسێکی سەرەکی و گرینگە و هەرواش دەمێنێتەوە .