بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ "ناسر بۆریتا " وەزیری کارووباری دەرەوە و هاریکاری ئەفریقا لە مەغریب ، جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە ، ڕایگەیاندوە "کە "محەمەد حەلبوسی " لەمیانی پێشوازی لە "ناسر بوریتا " وەزیری دەرەوە و هاریکاری ئەفریقا لە شانشینی مەغریب و شاندی یاوەری ، ئاماژەی بە گرینگی کردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب لە عێراق کرد ، دوای چەندین ساڵ لە داخستنی،هەروەک جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو ئاستەکاندا کردەوە،لەوانەش لە سەر ئاستی پەرلەمانی و کارکردن بۆ چالاککردنی هاوکاری دوولایەنە لە بوارەجیا جیاکاندا.
لە بەرامبەردا " بۆریتا "پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی "حەلبوسی" لە پاڵپشتیکردنی مەغریب لە یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە "سەردانەکەی ئەمڕۆی ئەو پەیامە هاودەنگی و پشتیوانییە، کە لەلایەن جەنابی "شا محەمەدی " شەشەمی پادشای وڵاتی مەغریب و حکومەتی مەغریب و خەڵکەکەیەتی بۆ عێراق.
هەروەها خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی بۆ قۆناغی پێشکەوتووی بەرهەمدار دووپاتکردەوە، هەروەک راشیگەیاند " کە کردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب نیشانەی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ ئاستێکی بەرزی هاوکارییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.