لە دەروازەی باكووری بەغداد دەستگیرا بەسەر چەند كۆنتێنەرێك لەماددەی قەدەغەكراو

ناوخۆ
  • 28-01-2023, 20:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ شەممە، دەست بەسەرداگرتنی 5 كۆنتێنەر (دەرمان و خۆراك و كێبڵی كارەباو ڕۆنی مۆتۆر) لە دەروازەی باكوری بەغداد راگەیاند، كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن بوون.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەستبەسەرداگرتنەكە بە سەرپەرشتی بەڕێوبەری گشتی گومرگی شاكر زوبەیدی و هاوكاری پۆلیسی گومرگ ئەنجام درا.
    ئاشكراشیكرد: ڕێنمایی بەڕێوەبەر شاكر زوبەیدی بۆ كاراكردنی ڕۆڵی فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوە و روبەروبونەوەی قاچاخی لە هەموو ناوچەكان و بەغدای پایتەخت هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و ساختەكاری و هەڵاتن لە گومرگ.