بەغداد - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: پەرەسەندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ مەغریب دەروازەیەكە بۆ چوونە ناو كیشوەری ئەفریقا و هاوكات ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی داهاتوو شایەتحاڵی كردنەوەی باڵیۆزخانەی چەند وڵاتێك لە بەغداد دەبین.
حسێن لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتی: كردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغداد یەكەم هەنگاوە بۆ فراوانكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، و وتیشی: پەیوەندییە ئابوورییەكان لە ماوەی رابردوودا نەبوون و باڵوێزخانەی مەغریب لە بەغدا نەبوو، بەڵام بە ئامادەبوونی باڵوێزخانە و دروستكردنی میكانیزمی دیكە كە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەغریب باسمان كرد پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە داهاتوویەكی نزیكدا باشتر و بەرەوپێش دەچێت.
ئاشكراشیكرد: لەئێستادا هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەی بازرگانی لەئارادا نییە، بەڵام لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆمەڵێك تێگەیشتن و بیرهێنانەوەی لێكتێگەیشتن دەبێت جگە لەوەی چاو بەڕێككەوتنەكانی پێشووی نێوان هەردوو وڵاتدا دەخشێنینەوە، وتیشی: بارودۆخی ئابووری و سیاسی عێراق و هەروەها لە مەغریب پێویستە چاو بەو ڕێككەوتنانە بخشێننەوە بۆ ئەوەی بەپێی هەلومەرجی بابەتی نوێ كارب كەن.
رونیشیكردەوە: مەغریب دەروازەیەكە بۆ عێراق بۆ چوونە ناو كیشوەری ئەفریقا و لە ئەنجامی هەلومەرجی پێشوودا عێراق لە زۆر وڵات دابڕاوە و چونە ناو مەغریب گرنگە چونكە ئەو وڵاتە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری كیشوەری ئەفریقیا.
حسێن، تەئكیدیكردەوە: ئاراستەو كاركردن هەیە لە ماوەی داهاتوودا باڵیۆزخانەی تر جگە لە مەغریب لە عێراق بكرێتەوە.