حەشدی شەعبی بەرپرسی تیرۆری بەناو "ولایەتی باكوری بەغداد"ی داعشی تیرۆریستی دەستگیركرد

ئەمنی
  • 28-01-2023, 19:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بەرپرسی تیرۆركردنی بەناو "ولایەتی باكوری بەغداد"ی چەتەكانی داعش دەستگیركرد.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هەواڵگری لیوای 27 / فەوجی دووەم (ئەركی تایبەت) توانی بەرپرسی مەفرەزەكانی تیرۆری بەناوی "ولایەتی باكوری بەغداد" لە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیربكات.
    ئاشكراشیكرد: ئەمە لە كاتێكدابوو كە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە لایەن هێزەكەوە بەپێی زانیاری هەواڵگری ئەنجامدرابوو، و توانی مەفرەزەكانی تیرۆری ئەو بەناو "ولایەتی باكوری بەغداد" ی سەر بە پاشماوەكانی داعشی تیرۆریست لە بۆسەیەكی توند لە (خاڵی پشكنینی تەحەدی) دەروازەی پارێزگای ئەنبار دەستگیربكات.