بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، تەئكیدی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ مەغریب كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە ناسر بۆریتە وەزیری كاروباری دەرەوە و هاوكاری ئەفریقیای شانشینی مەغریب و شاندی یاوەری كرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لەدیدارێكدا وەزیری مەغریب سڵاو و خواستی شا محەمەدی شەشەم شای مەغریب بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران گەیاند، سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات و گواستنەوەیان بۆ قوناغێكی پێشكەوتووتر لەهاریكاری بەرهەمدار .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەلایی خۆیەوە سودانی دووبارەكردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب لەعێراق پیرۆزكرد، كەلەدوایی چەند ساڵێك لەداخستنی جارێكی تر كرایەوە، هەروەها جەختی كردەوە لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆڵی و ئاڵوگۆڕی شارەزایەكان لەگەڵ مەغریب لەبواری بەرەنگاربوونەوەی توتدوتیژی و تیرۆر و هاریكاری ئابووری و كشتوكاڵی و بانكی لەگەڵ بوارەكانی وزەی پاك و فێركردن و گەشتوگوزار و رۆشنبیری.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هەر لەم دیدارەدا تەكید كرا لەسەر دووبارە دەستپێكردنەوەی كاری لیژنەكانی هاوبەشی نێوان عێراق و مەغریب و دیاركردنی كاتی سازكردنی كۆڕبەندی ئابووری بۆ پیاوانی كاری مەغریبی و عێراقی و گرتنەبەری ئاسانكاریەكان لەبارەی سەردانیكردنی هەردوو وڵات.