بەغداد - INA
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕۆژی شەممە 28 / 1 / 2023 پێشوازیكرد لە وەزیری دەرەوەی شانشینی مەغریب ناسر بوریتە و وەفدی هاورێی.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەروو: هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر شێوازی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كرد، لە بارەی دەسەڵاتی دادوەری و ئەگەری واژۆكردنی یاداشتنامەیەك بۆ ئاڵوگۆڕی سزادراوان و ئاڵوگۆڕی سەردانی دادوەری بۆ پسپۆڕانی هەردوو وڵاتی برا.