سروە عەبدولواحید: بۆ خزمەتكردنی گەلەكەمان دەبێت یەكگرتوو بین

سیاسی
  • 28-01-2023, 17:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئه مڕۆ شه ممه ، سروە عەبدولواحید سه ڕۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەران جه ختی له سه ڕ پێویستی یه كڕیزی نیشتمانی بۆ خزمه تكردنی هاووڵاتیان له كوردستان و ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوا كردەوه .
    سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە بەشداری ئەندامانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ سازكرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "سوپاسی حكومەت دەكەین بۆ ناردنی بڕێكی دیاریكراو لە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان"، ئاماژە بەوە كرد، "ئەگەر بەراورد بكرێت بە ئازارەكانی خەڵك لە ناوچەكەدا، ئەوە شتێكی بچووكە، بەڵام واتایەكی گرنگی هەیە بۆ خەڵكی ناوچەكە لە ژێر ڕۆشنایی زستان و سەرمادا”.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەبێت یەكگرتوو بین بۆ خزمەتكردنی گەلەكەمان، چ لە هەرێم یان لە باشوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوا"، ڕوونیشیكردەوە "پێویستە لەسەر پەرلەمانتاران خواستەكانی خەڵك لە هەر شوێنێك بن بەدیبهێنن ".