بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتوووە، "ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست".هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران كۆمەڵێك یاسای پڕۆژەی تەواو كرد.
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە خوێندنەوەی بۆژمارەیەك پڕۆژەیاساكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتوووە ئاماژەی بەوەكرد كە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا كردووە لەوانە پڕۆژەیاسای ئەندامێتی كۆماری عێڕاق لە ڕێكەوتننامەی نێودەوڵەتی دامەزراندنی سندۆقێك بۆقەرەبووكردنەوەی زیانەكانی ئالودەبوون بە ڕۆن بۆساڵی 1992.
راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەدا كە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێككەوتنی دووباجی ئەنجام دا كە پەیوەستە بە باجی داهات وخۆنەدزینەوەلە باجی نێوان عێڕاق ووڵاتی هۆڵەندا، ڕوونیشی كردەوەكە خوێندنەوەبۆ پڕۆژە یاسای پەیمانگەی ئامادەكردنی كۆمیسیارانی پۆلیس دەكرێت.