بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دەسگیرکردنی 8 تیرۆریستی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ڕایگەیاند پشت بەزانیاری وردی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی کەربەلا و فیرقەی 14و16 وبەهاوکاری لەگەڵ هەواڵگری وهێزێکی لیواکانی ئەو فەرماندەییانە وبەبەشداری بەشی هەواڵگری ودژەتیرۆری بابل وشانەی بازەکانی بابل چەند بۆسەیەک دانران لەپارێزگاکانی ئەنبارومیسان و نەینەواو سەلاحەدین وبابل.
لەئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت تیروریست دەسگیرکران بەپێی مادەی 4یتیرۆر لە موسڵ وقەزاکانی هیت و موسەییەب و مجەروشەڕگات و دەست وبرد ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.