بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای كاروباری پۆلیس دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە جانتای ئافرەتانیان دزیوە كە بڕە پارەی تێدابوو لە بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی تاوانی بەغدا- فەرمانگەی قودس بۆ نەهێشتنی تاوان لە دەزگای كاروباری پۆلیس توانیویانە بەدواداچوون و دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بە تاوانی دزینی جانتای ئافرەتان لە دیوی ڕەسافەی بەغدای پایتەخت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای ئەوە بووە كە سكاڵاكار داوای هاوكاری مەفرەزەكانی دژە تاوانی كردووە كە لە ئەركدا جێگیركراون، سەبارەت بە دزینی جانتاكەی لەلایەن دوو كەسی نەناسراوەوە كە ماتۆڕسكیلێكیان پێبووە و لەكاتێكدا لەسەر شەقامی سەرەكی ناوچەی بنووك دەرۆیشتن، دەستبەجێ لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا و زانیاری كۆكرایەوە، ئەم دوو تاوانبارە دۆزرانەوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان دریاریكرا لە بۆسەیەكی توندا دەستگیركران.
ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە كە جانتاكەیان دزیوە كە بڕی (یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار و سەد دۆلاری ئەمریكی)ی تێدابووە، جگە لە ملوانكەیەك و بازن و چوار ئەنگوستیلەی زێڕین و ئامێرێكی مۆبایلی ئایفۆن، جگە لەوەش بۆ ئەنجامدانی چەندین كار بۆ دزینی جانتا لە ناوچە جیاوازەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتبارەكان ماتۆڕسكیلەكەیان دەستی بەسەردا گیراوە كە لەو ڕێگەیەوە دزیەكانیان ئەنجامداوە، لەگەڵ دەمانچەیەكی ڕەش و مەخزنێك كەپێنج فیشەكی تێدابووە، ئەمە جگە لەوەی چەندین بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و جانتایەكی بچووكی تێدابووە كە مادەی بلوری سپی (كریستاڵ) ی تێدابووە.
ڕوونیشیكردەوە : تۆمەتباران لێدوانەكانیان تۆماركراوە و لە دادوەری دانیپێدراوە بۆ تاوانی دزیكردن، هەروەها بەپێی بڕگەكانی ماددەی 446 لە یاسای سزادان دەستگیركراون.