هەولێر - INA
بڕیارە رێكەوتی 12-13 /5-2023 لە هۆڵی Suomen Diakoniaopisto لە هێلسینكی پایتەختی فینلەند ڤێستیڤاڵی شانزدەیەمینی بەدرخان بەدروشمی : دۆستەكانمان لە بیر ناكەین بەرێوەبچێت.
سەبارەت بە چۆنیەتی وئامادەكردن بۆ ئەم ڤیستیڤاڵە حەمید ئەبوبەكر بەدرخان سەرۆكی ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و كەلتورلە ئەڵمانیا تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : بڕیارە لە12و 13ی مانگی پێنجی 2023 ڤیستیڤاڵی شانزدەیەمینی بەدرخان لە هێلسینكی پایتەختی فینلاند بەرێوەبچێت،بێگومان ئەم ڤێستیڤاڵەش درێژەپێدراوی ڤیستیڤاڵەكانی دیكەی بەدرخانە (2004 -2019 )،بێگومان دوو ساڵ بەهۆی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا سەرجەم چالاكییە كلتوری ورۆشنبیری لەسەرانسەری جیهان وەستابوو،كۆمەڵگای مرۆڤایەتی كەرەنتین كرا،ژیانێكی زۆر ناخۆش لەنێوان هونەرمەندان ونووسەران و رۆشنبیران و هەموو مرۆڤایەتی بە قۆناغێكی نالەبار تێدەپەڕی،بەتایبەتی ئەوانەی دەیان وویست ژیان بكەنە بنەمایەكی ژیان دۆستیی وژیان خۆشیی.
حەمید بەدرخان هەروەها ووتیشی : دوای چەندین گەشتم بۆ هێلسینكی بینی بەرپرسی فیدراسیۆنە كوردییەكان لەم وڵاتە لەگەڵ چەندین سەنتەر و كەسایەتیی كۆبووینەوە ،دواتر لەگەڵ بەرێزان (وڵات نەهری ، جەبار جومعە ، عەبدوڵڵا حاجی، مەجید حەقی ، هیوا شوانی ،م.جەبار جومعە) و كۆمەڵێك كەسایەتیتر،توانیمان لیژنەیەك ئامادەبكەین بۆ راپەڕاندنی ئەم ڤیستیڤاڵە،بۆیە لە مانگی چواری ساڵی 2022 دەستمان كردووە بەئامادەكردنی لیژنەی كار بۆ ئەم مەبەستە،بەوهیوایەین بتوانین ئەم ڤیستیڤاڵە بەرێوەبچێت،ئەم بەرنامانەی هەمانە بەشێوەیەكی رێك وپێك پێشكەشی بكەین،بەشێك لەم بەرنامانە بەشداری تیپی هەڵپەڕكێی هەولێر و پێشكەشكرنی شانۆگەرییەك لەلایەن مامۆستای دەرهێنەر (سەباح عەبدولرەحمان)،هەروەها پێشكەشكردنی چەندین سمینار لەلایەن ئەكادیمستەكانی كوردی فینلاندی،هەروەها پێشانگای كتێب وشێوەكاری و كۆمەڵێك چالاكی تر لە دوو رۆژی ڤیستسڤاڵ پێشكەش دەكرێت.
بڕیاریشە بەرنامەكە بەمشێوەیە بێت رۆژی یەكەم رێكەوتی 12-5-2023
1-ناونووسی و پێشوازی فێستیڤال،2-پێشكەشكردنی چەند تابلۆیەكی هەڵپەڕكێ لەلایەن تێپی هونەری میللی هەولێر 40 خولەك ،3 - هەڵپەركێی كوردی (لە لایەن كۆمەڵەی نووژین ڕۆژئاوای كوردستان)،4-سرودی بەدرخانی خاك پەروەرم، هونراوەی مامۆستا جەمال عەبدول و ئاوازی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی ،5- وتاری بەخێرهاتن و كرانەوەی بەرنامە،6-وتاری ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و كەلتوور لەلایەن حەمید بەدرخان دەخوێندرێتەوە،7- وتاری فیدراسیۆنی كوردانی فینلەند لەلایەن وڵات نەهری دەخوێندرێتەوە،8-وتاری نوێنەری دەوڵەتی فینلەند،9-وتاری نوێنەری شارەوانی هێلسینكی،10-كردنەوەی پێشانگای شێوەكاران و كاریكاتێرستانی كورد و فینلەند،11-كردنەوەی پێشانگای كتێب بە بەشداری بڵاوكراوەكانی ئیستیوتی كەلەپوری كورد و بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی جەمال عیرفان و ئەكادیمیای بەدرخان و دەزگای رۆشنبیری كوردی لە بەغدا و چەندین دەزگای چاپی فینلەندی،12پێشانگای جل و بەرگی كوردی،13كورتە فیلمی(نمایش كردنی فیلمی سینەمایی نەهامەتییەكانی كورد – دەرهێنەر: كەی بەهار)
رۆژی دووەم 13/05/2023
پانێڵی یەكەم : كورد خۆشەویستانی لە بیرناكەن
د.كریستینا كۆیڤوینون ، فنلەندا،• ماریا باومگاردنێر،• سۆران زەكی ، فنلەندا،•مەریوان هەڵەبجەیی،°د.ئازاد حەمە شەریف
پانێڵی دووەم : كوردستان لە سیاسەتی نێودەوڵەتییدا
د. مەجید حەقی،وڵات نەهری،چیا هاوار،مەنسور سۆهرابی پڕۆفیسۆر چەنگیز
هونەر و وێژە
نمایشكردنی شانۆگەری ( ڕووتە و بەگ و سەگ )
نووسین و دەرهێنانی : سەباح عەبدولڕەحمان
نواندنی، زایەر عەبدوڵڵا، سیروان عوسمان، ، خەرمان هیرانی ، دەقێكە بە فۆڕمی راگوزەر ( impruo) دیزاینكراوە بۆ نمایش .
بەرەو درووستكردنی لۆبییەكی كەلتووری كوردی
1. حەمید بەدرخان ، ئەڵمانیا،2. بەرژین هەقی، فنلەند،3. نامیق عەلی قادر، هەولێر،4. ئالان عارف ، ئەڵمانیا،5. زاگرۆس مەنووچێهر (سینەما و ناساندنی نەتەوە)،6. بەرەو ناندینی (چێشتی) كوردەواری: ئەسمەر جەباری، رێبوار مەعرووف، میدیا قامیشلۆ
٭ دابەشكردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ بەشداربوانان
ئاهەنگی ئێوارە (كاتژمێر 18)
ئێوارە شێعر و هۆنراوەی كوردین
بەرێوەبەر: سەحەر، سۆران زەكی
هیوا شوانی،رەئووف گوڵبەدەن،چیمەن قەرەداغی،عەبدوڵڵا حاجی،ئەردەلان (رۆژئاوا)،نزار كوێستانی،دانا عەسكەر،میدیا قامیشلۆ،سەید خدر میرسەیدی،مینا تۆڕپا
گۆرانی و مۆسیقا
ئاهەنگی كۆتایی لەلایەن چەندین گۆرانیبێژی لێهاتوو ( قادر ئەسعەد ، هۆزان دەروێش ،رێبوار مارف ، رۆژ كەریم ، نەجمەدین غولامی، شەیدا ، .....)