بەغدا - INA
ناسر بۆریتە وەزیری دەرەوەی مەغریب ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە شانشینی مەغریب پشتیوانی لە یەكپارچەیی و سەروەری عێراق دەكات.
بۆریتە لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند: ئەم سەردانە مێژووییە بەو پێیەی یەكەم سەردانی وەزیری دەرەوە و بەرپرسێكی حكومەتی مەغریبە بۆ ماوەیەكی زۆر، جگە لەوەش شایەتحاڵی كردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب دەبێت لە بەغدا كە 18 ساڵ لەمەوبەر داخراوە، ئەمە نیشانەیەكی گرنگە بۆ متمانەی مەغریب بە عێراقی نوێ.
ناوبراو ووتیشی: ئەم سەردانە ڕەنگدانەوەی دیدگای شانشینی یەكگرتووە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكانی بازرگانی و ئابووری، ئاڵوگۆڕی سەردان و ئەزموونی نێوان هەردوولا، بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندن و شانشین پشتیوانی یەكپارچەیی و سەروەری عێراق دەكات و هەروەها سەرسامی خۆی بە سەركەوتنی عێراق لە ڕێكخستنی كەنداو 25 دەربڕی.