ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبارێكی ساختەكردنی دراو لە ڕۆژئاوای نەینەوا دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 28-01-2023, 13:57
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ساختەكردنی دراوی لە ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تۆمەتبارەكە بڕی 300 هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە و هەوڵی فرۆشتنی بە هاووڵاتیان و بازاڕە ناوخۆییەكان داوە.
    بەیاننامەیەكی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕۆژئاوای نەینەوا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان كەسێكی تۆمەتبار دەستگیربكەن كە ساختەكاریی پارەی دۆلاری كردووە ولەكاتی كڕین وفرۆشتنی دۆلارەكە دەستگیركراوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە :تۆمەتبارەكە بە هەڵگرتنی (300) هەزار دۆلارەوە گیراوە، كە هەوڵیداوە بیفرۆشێت بە هاوڵاتیان و بازاڕە ناوخۆییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قسەی تۆمەتبار بەپێی پێویست تۆماركراوە و لەگەڵ كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو و  ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار كراوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەری بگرنەبەر.