بهغدا-INA
لەدوایی سەردانە فەرمیە یەک ڕۆژیەکەی بۆ فەرەنسا، و واژۆکردنی چەندین یاداشتی لێکتێگەیشت و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی فەرەنسا، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران گەرایەوە وڵات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لەم سەردانەدا ژمارەیەک لەیاداشتی لێکتێگەیشت لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەراندنەوەی پارەی دزراو و پاراستنی شوێنوارەکان و پشتگیریکردنی توێژینەوەکانی زانستی و ڕاهێنانی دیبلۆماسی واژۆکران.
هەروەها چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری گەورە کۆمپانیەکانی فەرەنسا لەکەرتەکانی وزە و گواستنەوە و پرچەککردنی سەربازی و ژێرخانی ئابووری سازکران.