به‌غدا- INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ میدیای فه‌ره‌نسی سازكرد و تێدا تیشكی خسته سه‌ر ئامانج و ده‌ستكه‌وتی سه‌ردانه‌كه‌ی و چه‌ندین بابه‌ت وپرسی دیكه‌ی رۆژه‌ڤ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه گرنگترین وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌دیداره ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی فرانس 24:
🔷 سه‌ردانمان بۆ فه‌ره‌نسا وه‌رچه‌رخانێكه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاراسته‌یه‌كی ستراتیژی وه‌رگرتووه له‌دوای واژۆكردنی رێكه‌وتنی هاوبه‌شی ستراتیژی، كه‌نزیكه‌ی 50 مادده له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌موو كه‌رته‌كانی ئه‌منی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و فێركردن ده‌گرێته‌وه.
🔷 عێراق پێویستی به‌هێزی شه‌ڕكه‌ر نییه، به‌ڵام پێویستی بههاریكاریه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ره‌نتی سه‌قامگیری و ئاسایش.
🔷 بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی پێشووی عێراق بووه، له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی پیشه‌یانه و به‌پێی رێكه‌وتنێكی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌لایه‌نه ئه‌منیه ره‌سمیه‌كان دیار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دیاركردنی مانه‌وه‌ی راوێژكاران ودیاركردنی ژماره و شوێنیان و چۆنیه‌تی هاریكاریكردنی عێراق له‌بواری مه‌شق وراهێنان و ئالوگۆڕی زانیاریه‌كان.
🔷 پێویستمان به‌شێوازێكی نوێیه له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مایی هاریكار و ئالوگۆڕی زانیاریه‌كان و كاركردنی هاوبه‌ش بێت، له‌گه‌ڵ پاراستن و گه‌ره‌نتیكردنی سه‌روه‌ری عێراق له‌سه‌ر خاك و ئاو وئاسمانهكهی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نشتیمانی پێداچوونه‌وه ده‌كات بۆ دیاركردنی چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی به‌پێی بنه‌ماكانی سه‌ره‌وه.
🔷 هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی دهستبكاربوونمان، ئێمه به‌په‌رۆشه‌وه بووین بۆ گێرانی رۆڵمان له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودیه و برایانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م نزیكبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتن تا گه‌یشتن به‌ئه‌من و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كان له‌ناوچه‌كه.
🔷 ئێمه پشت راستكردنه‌وه له‌م وڵاتانه‌مان وه‌رگرتووه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان، هه‌روه‌ها هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت په‌رۆشن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌ژێر چاودێری عێراق و له‌كاتێكی نزیكدا به‌شدار ده‌بین له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌غدا.
🔷 هێرشكردنه سه‌ر خاكی عێراق كارێكی ره‌تكراو وئیدانهكراوه، ئێمه هه‌ڵوێستی ره‌سمیمان هه‌یه، به‌شێك گه‌یشتووه ئاستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
🔷 دیالۆگ باشترین رێگایه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند بڕیارێك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی وه‌رمان گرتووه، سه‌باره‌ت به‌بوونی هێزی فیدراڵی بۆ رێگریكردن لهگرۆپه چه‌كداره‌كان كه‌خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا و ئێران به‌كاری ده‌هێنن.
🔷 یاسایی بودجه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌كردنی به‌شی هه‌ره گه‌وره له‌پرسی ره‌وانه‌كردنی پاره به‌پێی ده‌ستوور، ودواتر به‌ره‌و هه‌نگاوی گرنگتر ده‌رۆین كه‌ئه‌ویش په‌سه‌ندكردنی یاسایی نه‌وت وغازه، كه‌په‌یوه‌ندی له‌نێوان حكومه‌تی فیدارڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگه‌كانی به‌رهه‌مێنه‌ری نه‌وت رێك ده‌خات.
🔷 به‌هۆی گۆرانكاری له‌نرخی دۆڵار نرخی كه‌ل وپه‌له‌كان به‌رزبویته‌وه، به‌ڵام ره‌وشی دارایی ئێمه له‌ساڵی 2003 یه‌وه تائێستا له‌هه‌موو كاتێك باشتره، ئێمه داهاتی به‌رده‌وامی نه‌وتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ رێژوهیهكی كه‌ل وپه‌لی خۆراك عه‌مباركراوی.
🔷ئێمه رێكار و بڕیاره گرنگرهكانمان داوه كه‌به‌شداره له‌به‌ده‌ستهێنانی چاكسازی ئابووری و هه‌یكه‌لی سیسته‌می دارایی و بانكی، كهبازرگانیهكی خراپ له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌رێگای په‌نچه‌ره‌ی فرۆشتنی دراوه‌وه ده‌كرا.
🔷 نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م پیوه‌رانه هه‌یه كه‌نیازی جێبه‌جێكردنی هه‌یه له‌م كاته‌دا یان له‌قوناغی داهاتوو له‌لایه‌ن حكومه‌تێكه‌وه كه‌ته‌مه‌نی 3 مانگه، چونكه ئه‌م پیوه‌رانه به‌درێژایی ساڵانی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كانی پێشوو نه‌بوون، فرۆشتنی دۆڵار له‌یه‌ك رۆژدا له300 ملیون زیاتر بوو و بهبازرگانیهكی ناشه‌رعی، پاره به‌ناونیشانی رفاندن و سپیكردنه‌وه ده‌چوویه ده‌ره‌وه.
🔷 شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵێك له كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات، چه‌ند بابه‌ت و پرسێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، یه‌كێك له‌وانه پرسی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵی ئه‌مریكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مریكا، بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر ده‌رهاوێشته‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیوه‌رانه‌ی كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دایناوه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئامانجی دیاریكراو بۆ هه‌ردوولا به‌ده‌ست بێت.
🔷 یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكراوه. فه‌رنسا هاوكاری عێراق ده‌كات بۆ گێرانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو پێش ودوایی ساڵی 2003 ، له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه هه‌وڵ ده‌ده‌رێن بۆ گێرانه‌وه‌ی پاره و داواكراوه‌كان.