به‌غدا- INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمپانیا ستۆم ترانسپۆرتی تایبه‌ت به‌كه‌رتی گواستنه‌وه كۆبووه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر به‌گه‌رخستنی پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فڕی به‌غدا كهلهكار كه‌وتووه و گرنگترین كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی پێش ئه‌م پرۆژه.
هه‌روه‌ها رێكه‌وتن كرا كه‌له‌كاتێكی نزیكدا له‌به‌غدا گفتوگۆی یه‌كلاكه‌ره‌وه سازبكرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆتایی ئه‌م پرۆژه‌یه و چۆنیه‌تی كاركردنی.