بهغدا- INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای تالیسی فەرەنسی کۆ بووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لەم كۆبوونهوهیهدا باس لەدابینکردنی ڕادارێکی تایبەت بەعیراق کرا بۆ بەرزایی و نزمی و بەمەبەستی پاراستنی ڕێڕەوی ئاسمانی مەدەنی و سەربازی لە بەرزاییە جیاجیاکان و پاراستنی ئاسمانی عێراق لەفڕۆکەی ڕێگەپێنەدراو.
هەروەها بەرێزیان لەگەڵ شاندێکی نوێنەری کۆمپانیای داسۆ فەرەنسی کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی ڕافالی بۆ هێزی ئاسمانی عێراق، و فڕۆکەی مەدەنی فالکۆن بۆ هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق.
سەرۆک وەزیران چاویکەوت بە شاندێکی نوێنەرایەتی ئێرباس کەتایبەتە بەدروستكردنی فڕۆکە، وگفتوگۆکرا لەبارەی پشتگیریكردنی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق بە هەلیکۆپتەری جەنگی و تایبەتمەند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کارامەیی هێزە ئەمنییەکانی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی سنوورەکانی عێراق.