بهغدا-INA
لەچوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ فەرەنسا، ئەمڕۆ، عێراق وفەرەنسا ژمارەیەک یاداشتنی لێکتێگەیشتن لەپاریس واژۆیکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بەدروستکردنی سەنتەرێکی توێژینەوەی پزیشکی و زانستی لەزانکۆی مووسڵ واژۆکرا، کەسەر بەسەنتەری توێژینەوەی زانستی فەرەنسی دەبێت و لەلایی فەرەنساوە پشتگیری دارایی دەکرێت.
هەروەها یاداشتی دووقۆڵی لەچوارچێوەی ڕاگەیاندنی عێراقی فەرەنسی بۆ پاراستنی شوێنوارەکان و کلتوور واژۆکرا، کەپێشکێش کردنی شارەزایی و پشتگیری تەکنیکی و زانستی بۆ نوژەنکردنەوە وپاراستنی شوێنوارە عێراقیەکان لەخۆ دەگرێت.
هەروەها یاداشتێکی دیکە سەبارەت بەپێشخستنی کاری دیبلۆماسی و ئالوگۆڕی شارەزاییەکان و بەرنامەی راهێنان و هاوبەشی لەچوارچێوەی بەرێوەبردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وکاری نێردەی دیبلۆماسی واژۆکرا.