بهغدا- INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی، لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەی بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا، سەردانی گروپی سەرکردەی پیاوانی کاری فەرەنسی کرد کە بازرگان و خاوەنی کۆمپانیا گەورەکانی فەرەنسای لەخۆی دەگرێت.
ئەمانەی خوارەوە گرنگترین وتەکانی بەڕێزیانە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئاراستەی کرد:
🔷 سەردانەکەمان بۆ فەرەنسا، قووڵایی ئەو پەیوەندی دووقۆڵی دووپات دەکاتەوە کەبەئاستی هاوبەشییەکی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووە.
🔷 ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیژی، کەواتە چوارچێوەی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا.
🔷 هاتنی کۆمپانیا فەرەنسیەکان بۆ عێراق بۆ کاری وەبەرهێنان بڕیارێکی دروستە.
🔷 سەردانمان بۆ فەرەنسا و وڵاتانی جیهان پرۆتۆکۆلی نییە، بەڵکو سەردانێکی پلان بۆدارێژراوە مەبەستی بەدەستهێنانی هاوبەشیەکی ئابووری جددیە.
🔷لە بواری وزەدا حکومەت وەبەرهێنان لە غاز و وزەی نوێ لەکارە پێشینەکان دادەنێت، و هەروەها دەرفەتی تری وەبەرهێنان لە کەرتی پترۆکیمیایی و گواستنەوە و ئاسن و پۆڵا لە خۆ دەگرێت.
🔷 حکومەتی عێراق لە ڕۆژی یەکەمەوە کاردەکات بۆ باشترکردنی ژینگەی کارکردن لە عێراق و ئەنجامدانی چاکسازی لەپێکهاتەیی ئابووری و کەرتی دارایی هەروەها ڕژدەش لە شەڕی دژی گەندەڵی.
🔷 دابینکردنی هەڵی کار بۆ کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق پابەندبوونێکی پرەنسیپی و نەگۆڕی حکومەتە.