عێراق و فه‌ره‌نسا یادشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆده‌كه‌ن

سیاسی
  • 27-01-2023, 17:21
  • +A -A

    بەغد ـINA
    له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی فه‌رمی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عێراق و فه‌ره‌نسا له‌پاریس یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرد.
     نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند:  ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكای عێراق و سه‌رۆكی ئاژانسی فه‌ره‌نسی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرا. 
    ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك له‌بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ  ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئالوگۆكردنی زانیاریه‌كان و گه‌ران به‌دوایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ و گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ دزراو و ڕفراندراوه‌كانی عێراق له‌دوایی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی تۆمه‌تبار به‌گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌. 
     هه‌روه‌ها ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، یاداشتنامه‌كه ته‌وه‌ره‌كانی هاریكاری ته‌كنیكی بۆ رێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی بواری شاره‌زایه‌كان و گه‌شه‌پێدان  وباشتركردنی ستراتیژی و سیاسه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌خۆی ده‌گرێت.