به‌غدا- INA
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئۆدرێه ئوزڵای به‌رێوبه‌ری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبیری ( یونسكۆ) كۆبووه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و رۆشنبیری و باڵیۆزی عێراق له‌پاریس ئاماده‌بوون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و یونسكۆ و دروستكردنی هاوبه‌شه‌كانی تر بۆ به‌هێزكردنی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام له‌كه‌رته‌كانی رۆشنبیری و فێركردن و په‌روه‌رده و بواره جیاجیاكانی تری زانستی.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستپێشخه‌ری یونسكۆ له‌گه‌راندنه‌وه‌ی گیانی مووسڵ و نوه‌ژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خواستی عێراقی ده‌ربری بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسكۆ به‌مه‌به‌ستی دانانی شوێنه دێرینه عێراقییه‌كان له‌ناو لیستی كلتووری جیهانی، و به‌شداریكردن ئه‌م رێكخراوه له‌مه‌شق وراهێنانی پیشه‌یی بۆ كارمه‌ندان و پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن.
سودانی راگه‌یاند حكومه‌ت خوازیاره هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات به‌رێگای به‌رنامه‌ی مه‌شق وراهێنان و پێشخستنی توانای كارمه‌ندانی ئاستی ناوه‌ند، له‌پێناوی جێبه‌جێكردنی پرۆژه بچووك و مامناوه‌نده‌كان، كه‌ده‌بنه هۆكاری به‌رپاركردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ لاوان له‌چوارچێوه‌ی پلانی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا، هه‌روه‌ها هیوای خواست عێراق ئاماده‌یه‌كی گرنگی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یونسكۆدا هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوون ئوزڵای ئاماژه به‌په‌یوه‌ندی باشی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ عێراق دا، چونكه عێراق قۆڵایه‌كی مێژوویی هه‌یه، وجه‌ختیشی له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ كرده‌وه كه‌به‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی یونسكۆ له‌جیهان له‌روویی قه‌باره و گرنگیه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌رێوبه‌ری رێكخراوی یونسكۆ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆژه‌ی مه‌شق وراهێنانی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌عێراق دووپاتكرده‌وه و خۆشحاڵی خۆشی به‌به‌ربژێكردنی عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری رێكخراوی یونسكۆ ده‌ربڕی.