سەرۆک وەزیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌پاریس كۆبووه‌ .....

سیاسی
  • 27-01-2023, 11:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA 
    ئێواره‌ی دوێنێ پێنچ شه‌ممه‌، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆشكی ئه‌لیزێه له‌پاریسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ئیمانۆئیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌. 
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند: له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كان و بابه‌تی هاوكاری هاوبه‌ش له‌چه‌ندین كه‌رتی گرنگدا، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌پرسه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن.
     هه‌روه‌ها له‌دوایی كۆبوونه‌وه‌، رێوره‌سمی واژۆكردنی رێكه‌وتنی چوار چێوه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و فه‌رنسا به‌رێوه‌چوو، كه‌چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاجیا له‌خۆی ده‌گرێت، له‌بواره‌كانی ئابووری و ئاسایش و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی و ئالوگۆڕی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ته‌وه‌ری دیكه‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌چۆنیه‌تی ‌سه‌ره‌ده‌ریكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی ئابووری و تاوانی رێكخراو و پاراستنی ژینگه‌ و زیاتر پاراستنی مافی مرۆڤ و فێركردن.