عێراق وفەرەنسا چەند یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

سیاسی
  • 27-01-2023, 11:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئێواره‌ی دوێنێ پێنچ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌ یه‌ك رۆژه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ خاتوون ئه‌لیزابێس بۆرن سه‌رۆك وه‌زیران فه‌ره‌نسا له‌باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌. 
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند: له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست به‌رێگای هاریكاری ئالوگۆڕ له‌بواره‌كانی وزه‌ و نه‌وت و وه‌به‌رهێنان له‌غاز و هاوكاریكردن له‌بواری گوستنه‌وه‌ و رۆشنبیری و پاراستن و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنواره‌كان.  
     هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و نه‌وت و پیشه‌سازی و كانزاكان و رۆشنبیری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و سكرتێری به‌غدا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون. 
     له‌دوایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ رێوره‌سمی واژۆكردنی یاداشتنی لێكتێگه‌یشتنی راگه‌یاندنی نیازه‌كان سه‌باره‌ت به‌كلتوور له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌چوو. ئه‌م یاداشته‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنواری عێراقی و وه‌زیری گۆرینی وزه‌ی فه‌ره‌نسی واژۆكرا. 
     هه‌روه‌ها یاداشتی راگه‌یاندنی نیازه‌كان سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌نگاڵ له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری گۆرینی و‌زه‌ی فه‌ره‌نسی واژۆكرا.