رێكەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەنێوان عێراق و فەرەنسا واژۆدەكرێت

سیاسی
  • 27-01-2023, 01:01
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەپاریس دەست به جێبەجێكردنی ‌كارنامەی سەردانەكەی دەكات .
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەپاریس دەست به جێبەجێكردنی ‌كارنامەی سەردانەكەی دەكات ، كە بڕیارە سەردانە یەك رۆژێەكی بخایەنێت .
    هەروەها لە ڕاگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە"سودانی لەم سەردانەدا لەگەڵ ئیمانۆئیل ماكرۆن سەرۆك فەرەنسا و سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لەبەپرسە باڵاكانی حكومەتی فەرەنسا كۆدەبێتەوە،ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە چاوی بەنوێنەری ژمارەیەك لەكۆمپانیا و كەرتی كاری فەرەنسی دەكەوێت.
    بەپێی ڕاگەیندراوەكە سودانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای فەرمی حكومەت، لەچوارچێوەی پێشخستنی دەرفەتی هاریكاری زیاترە لەگەڵ كۆماری فەرەنسا‌، هەروەها كردنەوەی ئاسۆیی وەبەرهێنان و ئالوگۆڕی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی ئامانج و جێبەجێكردنی كارە لەپێشینەكانی بەرنامەی حكومەتە‌ لەپێناو پێشخستنی ژێرخانی ئابووری. 
    هەروەها ئەوەیش هاتووە" لەم سەردانەدا رێكەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەنێوان عێراق و فەرەنسا واژۆدەكرێت، كەژمارەیەك وپرس و ‌بابەتی جیاجیا لەخۆی دەگرێت، لەبوارەكانی هاریكاری هاوبەش وئابووری و وەبەرهێنان و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و ئالوگۆڕی رۆشنبیری و زیاتر بەرپاكردنی ‌ئاشتی لەنێو هەردوو وڵات و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا". 
    بەپێی ڕاگەیندراوەكە هاتووە كە ئەم رێكەوتنە ‌مەبەستەكانی جارنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر بەهێز دەكات لەگەڵ هاوكاریكردن لەبواری چۆنیەتی سەرەدەریكردن لەگەڵ قەیرانەكان و رووبەرووبوونەوەی تاوانی ئابووری و تاوانی رێكخراو و پاراستنی ژینگەی و مافی مرۆڤ و بواری فێركردن". 
     بەپێی ڕاگەیندراوەكە لەم سەردانەدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی دووقۆڵی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەراندنەوەی پارە دزراوەكانی عێراق و داواكراوەكان بەپێی یاسایی عێراقی واژۆدەكرێت، لەگەڵ واژۆكردنی ژمارەیەك لەیاداشتەكانی دیكەی لێكتێگەیشتن لەبواری وەبەرهێنان لەكەرتی وزە و نەوت و وزەی پاك و وەبەرهێنان لەكەرتی غازی بەهەرمهێنەر لەگەڵ نەوتدا. 
    لە كۆتایی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە چۆنیەتی پاراستنی شوێنوارەكان و واژۆكردنی راگەیاندنی عێراقی - فەرەنسی لەبواری كلتوور و نوژەنكردنەوەی شوێنوارەكان. ئاماژە بۆ ئەوەیش كرا لەگەڵ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك لەكۆمپانیا فەرنسیەكان سەبارەت بەپێشخستنی كەرتەكانی گواستنەوە بەرێگای ئەكتیڤكردنی پرۆژەكانی گواستنەوەی گرنگ، تەوەری دیكەی ئەم سەردانە دەبن.