كەشناسی: باران بارین و و دابەزینی پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی هەینی و شەممە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 26-01-2023, 20:52
  • +A -A

    بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ سبەی هەینی و ڕۆژی شەممەی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بارینی باران و بەفر لە هەندێك ناوچە دەكات.
    عامر جابری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند.
    ، "پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە سبەی هەینی، كەشوهەوا نیمچە هەور بێت، لەگەڵ دەرفەتی بارینی بارانێكی نەرم لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها بەفر بەسەر بەرزاییەكانی ناوچەكانی باكور لە شەوی هەینیدا ببارێت ، ئاماژەی بەوەشكرد، "پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ شەممەی داهاتوو ئاماژە بە بارانبارین دەكات لە نەرمە بارانەوە بۆ چڕی مامناوەند لە ناوچەی باكور، جگە لەوەی بەفربارین بەسەر بەرزاییەكانی شاخەكاندا، لەگەڵ پلەی گەرما چەند پلەیەك ، ئاماژەی بەوەشكرد، كەش و هەوای هەوریان هەیە و هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ بارانبارینی لە ناوچەكانی تری وڵات.