سەرۆك وەزیران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە پاریس

سیاسی
  • 26-01-2023, 18:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، لە سەردانێكی فەرمیدا و بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت لە دەستپێكردنی سەردانێكی فەرمی یەك ڕۆژە گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا".