هەولێر_INA
پرسهنامهيهك له سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوه بۆ مالباتی خوا لێخۆش بوو غازی غەفوور بەبوونەی کۆجی دوایان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەتێیدا هاتووە بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی هەولێر و کوردستان (غازی غهفوور)م بیست.
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی و تێکڕای هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخهميانم.
لە خوای مەزن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوايى بە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.