مالكی: عێراق هەوڵدەدات هاوكارییەكانی لەگەڵ ئوردن بەهێزتر و پەرەی پێبدات

سیاسی
  • 26-01-2023, 16:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق هەوڵدەدات هاوكاری لەگەڵ ئوردن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەهێز بكات و پەرەی پێبدات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەتێیدا هاتووە، "نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی و بە ئامادەبوونی بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، موئەیەد لامی پێشوازی لە سەرۆكی ژمارەیەك دەزگای ڕۆژنامەوانی ئوردن كرد."
    مالیكی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە "عێراق هەمیشە هەوڵی بەهێزكردن و پەرەپێدانی هاوكارییەكانی لەگەڵ شانشینی هاشمیی ئوردنی داوە، هەروەها پەیوەندییەكی سەقامگیر و تۆكمە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیارەكەی هەبێت".
    لە بەرامبەردا شاندی ئوردن هەڵوێستەكانی مالیكییان بەرز نرخاند بۆ پشتیوانیكردن لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی بەتایبەت ئوردن، هەروەها شاندی میوان سڵاوی شای ئەردنیان گەیاندە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.