ئەعەرەجی جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراق دەكات

ناوخۆ
  • 26-01-2023, 15:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، " ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەكەی تایبەتی خۆی، پێشوازی لە د . نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد ئاماژەی بەوەدا كە "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێكردنی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بوو، سەبارەت بە پاڵپشتیكردنی وتاری نیشتمانی میانڕەو، هەروەها ئەو بەرنامانەی كە قوربانیدانی عێراقییەكان لە دەخاتە ڕوو لەوانەیش دەرخستنی ڕووی راستەقنەی  تیرۆر و بەڵگەنامەكردنی داستانەكانی سەركەوتن، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ڕۆحی نەتەوەیی عێراق.
    ئەعەرەجی جەختی لە "گرنگی پاڵپشتیكردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی وەك كەناڵی فەرمی دەوڵەت و لە هەمان كاتدا دەنگی هاوڵاتی عێراقییە، ستایشی پیشەیی بوونی تۆڕەكە و ئەو بەرنامە ئامانجدارانەی پێشكەش دەكات".