بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی 215 ئاوارەی بۆ گوندەكانی عەرەب فارس تەعان و عەگیدات لە دیالە ڕاگەیاند.
وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "(215) ئاوارە، كە پێكهاتبوون لە (43) خێزان، لە قەزای باقوبە و میقدادیە و كەلارەوە، گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە گوندەكانی (عەرەب فارس تەعان و عەگیدات)ی سەر بە قەزای مقدادیە لە پارێزگای دیالە.ئاماژە بەوەی كە "گەڕانەوەكە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان و حكومەتی خۆجێی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM) ) هات".