هەولێر ـ INA
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ ئەمڕۆ ٢٦/١ لە هەولێر، بەئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازیى له تۆبياس ليندنهر، وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيای فيدراڵ و شاندێكى باڵاى ياوهرى كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران لەڕاگەینداروێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا باس لەڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کراو وەفدی میوان پەرۆشی خۆیان بۆ سازان و رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لەبارەی رەوشی عێراقیش؛ کۆبوونەوە جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی هەر گرفتێک لەڕێی دیالۆگەوە کردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندی گشتی.
لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لەچاکسازییەکان کردو لەوبارەیەوە؛ ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای کرد لەپای هاوکارییەکانی بۆ چاکسازی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. هەروەها ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی ئەوان-دا بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لەبوارەکانی رێگری کردن لە توندتیژی دژی خێزان و فراوانکردنی بیری ئازادی رادەربڕین، هەر بۆیە داوای لێکردن کەبەردەوام بن لەهاوکارییەکانیان.