لەشاری سلێمانی د. فوئاد مەعسوم پێشوازی لەوەفدێكی مامۆستایانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كرد، لەدیدارێكدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بۆ گرنگیی رۆڵی دامەزراوە زانستییو روناكبیرییەكان كرد لەگەشەپێدانی واقیعیو روناكبیرییو كۆمەڵایەتییو پەرەپێدانو بڵاوكردنەوەی هوشیاریی زانستییو سیاسیی لە وهەرێمەكەدا، ئامادەیی سەرۆكایەتیی كۆمارییشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی ئەو پرۆژەیەی كەوەفدی میوان پێشكەشیانكرد سەبارەت بە ئاشتبونەوەی گشتیی لە سەرتاسەری عێراق، بەتایبەتیی كەعێراقییەكان پێویستی زۆریان بەئاكام گەیاندنی ئاشتبونەوەی ناو كۆمەڵە، كەیارمەتی بەدیهێنانی یەكڕیزیی دەدات لەنێوان پێكهاتەكانی ووڵاتدا. لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە پشتیوانیی تەئكید كردنەوەكەی سەرۆك مەعسومیان كرد، بۆ پێویستیی خستنەگەڕی هەمو هەوڵێكیان لەپێناو چەسپاندنی ئاشتیی كۆمەڵو ئاشتبونەوە، ستایشی رۆڵی سەرۆك كۆماریشیان كرد لەسەرخستنی ئەمجۆرە پرۆژەو دەستپێشخەریانەدا.