هەولێر – INA
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، حەوت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراو بوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە وتێیدا بڵاویكردەوە، "لەئەنجامی بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەكانمان بۆ بەرقەراكردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیركردنی هەمو ئەوانەی دادگا داوایان دەكات هێزەكانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بەهاوكاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێكدا".
هەروەها لەراگەیندراوەكە هاتووە، بە هاوكاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێكدا حەوت تۆمەتبار كە سەرجەمیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواكراوبوون و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیركران".
ئەوەیش هاتووە : لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه، ئهو كهسانه بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبونە سنوری چەمچەماڵ و بازیان، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت سێ لە دەستگیرکراوەکان پلەی ئەمیریان هەبوە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی کران .